کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی RED DOT بۆ خەڵاتکردن بەردەوامبوو لە سەرکەوتنەکانی، دووبارە چەندان خەڵاتی پێبەخشرا

کۆمپانیای ئێڵ جی ٢٤ خەڵاتی بردەوە بۆ نایابێتی لە دیزایندا، بە خەڵاتی ڕێزلێنانی "باشترینی باشترینەکان"یشەوە
2023-04-27

سیئۆل، ٢٥ ی نیسانی ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕایگەیاند کە ٢٤ خەڵاتی بردۆتەوە لە بۆنەی Red Dot Award بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دا. لەنێو ئەم کۆمەڵە خەڵاتە زۆرەیدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی (باشترینی باشترینەکان) ی وەرگرت بۆ تەلەڤیزۆنی ڕوونما نەرمی LG OLED Flex، کە تەلەڤیزۆنێکی نوشتاوەی نایابە دیزاینکراوە بۆ ئەوەی ئەزموونی بینینی بینەر بۆ یاریی ئەلیکترۆنی و تەلەڤیزۆن بباتە ئاستێکی بەرزتر.
 
بە نمایشی تایبەتی یەکەم تەلەڤیزۆنی ڕوونما ٤٢ ئینچی OLED ی نوشتاوە، تەلەڤیزۆنی LG OLED Flex توانای دەستکاریکردن دابین دەکات بۆ بەکارهێنەر کە بە هیچ شێوەیەك نەبووە پێشتر، بەکارهێنەر دەتوانێت لە بیست پلەی نوشتاندنەوە هەڵبژێرێت کامیانی بەدڵە. ئەم ڕوونما تایبەتیە ئەزموونێکی تایبەتی بە خواستی کەسەکان دابین دەکات بۆ بەکارهێنەران لە یاری ئەلیکترۆنی و تەماشاکردنی تەلەڤیزۆنەوە و بنەما لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕ لەسەر بەکارهێنەر دیزاین کراوە. LG OLED Flex ژمارەیەکی زۆر لە تایبەتمەندی پەیوەست بە یاری ئەلیکترۆنی تێدایە، وەکو دەستکاریکردنی ڕووناکیی پشت تەلەڤیزۆنەکە کە یارمەتیدەر دەبێت لە فراوانکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لە یاریکردنەکەیدا وەکو ئەوەی یاریەکە لە ژووری بەکارهێنەردا بێت، هەروەها تەلەڤیزۆنەکە ڕووکاری بەکارهێنانەکەی بە وریاییەوە دانراوە بە شێوەیەک ئاسانکاریی ببەخشێت بە بەکارهێنەر. تەلەڤیزۆنە OLEDکانی ئێڵ جی لەلایەن بۆنەی خەڵاتکردنی Red Dot Design Award بۆ خەڵاتکردنی دیزاینەوە دەستنیشان کراوە ساڵانە بەبێ دابڕان هەر لە یەکەم نمایشی ئەم تەلەڤیزۆنەوە لە ساڵی ٢٠١٣ دا.
 
 
یەکێك لەو چەندان بەرهەمەی ئێڵ جی کە لە بۆنەی Red Dot Award دا خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا، بەفرگرەی MoodUP™ بوو کە ڕووی دەرگاکانی گلۆپی لید و بلندگۆیان تێدایە، ئەمانە وادەکەن بەکارهێنەر شێوە و ڕووی ژووری چێشتخانەکەی بە دەنگ و رەنگی بەفرگرەکە ڕێکبخات، ئەم بەفرگرە نایابە سەر بەو زنجیرە بەرهەمانەی ئێڵ جیە کە لە زیادبووندان و دەتوانرێن دەستکاری بکرێن.
 
یەکێکی تر لە بەرهەمە نایابەکانی تر کە خەڵاتی داهێنانی بردەوە لە بۆنەی Red Dot دا، بەرهەمێکی ناوازەی بایەخدانە بە پێیەکان کە بریتیە لە پێڵاوی LG Styler™ ShoeCase و ShoeCareبۆ ڕێکخستنی پێڵاو و هەڵگرتنی و بۆن بڕینی، هەروەها بەرهەمی Aero Furniture جۆری سەر مێز کە ئامێری پاکژکاری هەوایە. هەر یەک لەم بەرهەمانەی ئێڵ جی بە ڕەچاوکردنی پێویستی و خواستی بەکارهێنەرانی راستەقینە دروستکراون کە پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات بە گرنگیدان بە بەکارهێنەرانی، بەرهەمەکانی LG Styler™ ShoeCase و ShoeCareلەسەر کۆمەڵەی بەکارهێنەرانی ڕاوێژکاری کۆمپانیای ئێل جی (L.UP) تاقیکراونەتەوە، کە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە نوێنەرایەتی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە دەکەن، (L.UP) راستەوخۆ لەلایەن دیزاینەرانی ئێڵ جیەوە راوێژیان پێکراوە و راوبۆچونەکانیان جێبەجێ کراوە بەسەر کۆتا جۆری بەرهەمەکاندا پێش خستنە بازاڕیان.
 
 
 
 
بۆنەی Red Dot Award یەکێکە لە بەناوبانگترین پێشبڕكێکان بۆ دیزاینی بەرهەم و دیزاینی ئامێری پەیوەندی و دیزاینی چەمکی بیرۆکەیی لە جیهاندا. لەم ساڵدا نزیکەی ٢٠ هەزار بەرهەم لە ٥١ وڵاتەوە بەرهەمەکانیان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی لیژنەی دادوەری بۆنەکە بڕیاریان لەسەر بدەن.
 
هوانگ سەنگ-گوڵ، سەرۆکی جێبەجێکاری سەنتەری دیزاین لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وتی "ئێڵ جی زۆر شکۆمەندە کە بەرهەمەکانی لەلایەن Red Dot ەوە دانیپێدا نراوە و خەڵاتکراوە، ئەم بۆنەیە یەکێکە لە باشترین بۆنەکانی خەڵاتکردنی دیزاینی بەرهەم لە جیهاندا. ئەم خەڵاتانە پێگەیەکی تایبەتی هەیە لە دڵ و دەروونماندا چونکە پالپشتکردنەوەی پابەندبوون و بڕوای ئێمەیە بەوەی بەهای بەکارهێنەر و ئەزموونکردنی کاڵای بێوێنە و نایاب و نوێ بەرجەستە دەبن لەڕێی ئەو بەرهەم و خزمەتگوزاریانەوە کە دەنگدانەوەی دەنگی بەکارهێنەرن".