ژنهێنانى خوسره‌و خان ,گرانترین زەماوەند له‌ کوردەواری دا

2019-02-10



سه‌رچڵ یونس


زەماوەندی ژنهێنانی خوسرەوخانی ناکام کوڕی ئەمانوڵا, خانی گەورە والی ئەردەڵان لە گەڵ حوسنى جیهان خانمی کچی فەتحی عەلی شای قاجاری شای ئێران , وه‌كو ڕواوێكى مێژووى سه‌یر ده‌كرێت.


ئەمانوڵا خانی گەورە (۱۷۷٥ ــ۱٨۲٤)
یەکێک بووە لە میرەبەناوبانگەکانی میرنشینی ئەردەڵان لە ساڵی ۱۷۹۹ بۆ ۱٨۲٤ میری ئەردەڵان بووە لە سەردەمی ئەمدا شاری سنە تەواو پێشکەوت, چەندین باڵەخانە و خوێندنگە کرایەوه .لە وانەش عیمارەی خوسراوا و مزگەوتی دارا ئیحسان و چەندین شوێنی تر ..

ئەمانوڵا خان و کوڕەکانی .
ئەمانووڵا خان خاوەنی چەند کوڕێک بووە لەوانە محمد حەسەن خان و خوسرەو خان و محمد سادق خان و عەباس قولی خان و حوسێن قولی خان و ئەبو فەتحی خان.

،،

مەستورە خانی ئەردەڵان دەڵێت  زەماوەندەكە نزیکەی ۱۰۰ هەزار تمەنی تێچوە

ژنهێنانی خوسرەو خان

ئەمانوڵا خان لە ساڵی ۱٨۲۱ بە مەستی نزیکبوونەوەی بنەماڵەو میرنشینیەکەی لەگەڵ دەرباری شای قاجار داخوازی حوسنى جیهان خانمی کچی فەتحی عەلی شای قاجار دەکات بۆ خوسرەو خانی دووەم کوڕی ,کە زەماوەندێکی گەورەی بۆ دەکەن بە گرانترین زەماوەند دادەنرێت لە مێژووی کوردەواریدا .مەستورە خانی ئەردەڵان ( کە دوای چەند ساڵێک دەبێتە هەوێی ئەم کچە )دەڵێت " نزیکەی ۱۰۰ هەزار تمەنی تێچوە " هەروەها عەبدلقادر "بابانی دەڵێت .۲۰۰هەزار تمەنی تێچوە "

ئەنجامی هاوسەرگیرێکە لە ڕووی خوێنەوە

پاش هاوسەرگیرێکە .محمد حەسەن خانی کوڕە گەورەی لە باوکی زیز دەبێت  و لێیهەڵگەڕایەوە، چونکە ئەمە بە نیشانەی ئەوە لەیەک ئەدایەتەوە کە باوکی خوسرەوخان ئامادە دەکات بۆ جێنیشینی لە کاتێکدا ئەم خۆی بە شایسە دەزانێ.

چەندین شەڕی خوێناوی دروست دەبێت لە نێوان باوک و کوڕ کە دەبێتە هۆی کوژرانی ٤٤۰ کەس و گیرانی ۱۱۰ کەس ،گیراوەکانیش بە فەرمانی ئەمانوڵا خان دەکوژرێن کە محمد حەسەن خانی تێدا بوو.

،،

 لە دوای چەند ساڵێک لە زەماوەندە گەورەکەی شوکردنی حوسنى جیهان خانم مەستورە خانمیش شو دەکات

ئەمانوڵا خانیش لە دوای سێ ساڵ لەم ڕووداوە لە خەفه‌تتدا شێت دەبێت و دەمرێت .

خوسرەو خانی ناکامیش لە دوای باوکی دەبێتە والی ئەردەڵان لە ساڵی ۱٨۲٤ بۆ ساڵی ۱٨۳٥ حوکم دەکات لە تەمەنی ۲۹ ساڵیدا دەمرێت بە گەنجی دەمرێت بۆیە پێی دەڵێن ناکام , لە دوای خۆی دوو کوڕی لە حوسنى جیهان خانم دەبێت (ڕەزا قولی خان و غولام شا ) دەبن بە والی بەڵام شەڕی دوو براکە میرنشینی ئەردەڵان لە ناودەبات.

 لە دوای چەند ساڵێک لە زەماوەندە گەورەکەی شوکردنی حوسنى جیهان خانم مەستورە خانمیش شو دەکات بە خوسرەوخان بەڵام هیچ منداڵێکیان نابێت .


سەرچاوەکان :
- مێژووی ئەردەڵان ..نوسینی مەستوورە ی ئەردەڵان
- بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ....نوسینی نەوشیروان مستەفا