ژمارە بانکیەکەی عوسمانی كوری عەفان لە بانکەکانی سعودیە

2023-06-27
چیرۆکیکی ڕاستە قینەیە
هەر ئێستە بە تەنیشت مزگەووتی پێغەمبەری خودا(صلی الله علیه وسلم) ئوتێلێک تەواو دەکرێت بەناوی (عثمانی كوری عفان)ەوە، تۆبڵێی نەوەکانی (ئیمامی عثمان) درووستیان کردبێت و کردبێتیان بەناوی ئەوەوە ؟ چیرۆکەکە بخوێننەوە و با پەندو ئامۆژگاری لێوەربگرین!!!!!
دوای ئەوەی موسڵمانانی مەککە کۆچیان کرد بۆ مەدینە وە ژمارەی دانیشتوانی مەدینە زۆر بوو پێویستی بە ئاو زۆرتر بوو .
سەرچاوەی سەرەکی ئاوی مەدینەش بیری (رومە) بوو، بەڵام ئەم بیرە موڵکی کابرایەکی یەهودی ئەو پەڕی قۆرخ کاربوو، کە دڵۆپە ئاویشی دەخوێندەو.
کاتێک ئیمامی (عثمان)(خوا لێی ڕازی بێت) بەمەی زانی چوو بۆلای کابرای یەهودی و داوای لێکرد کە ئەم بیرەم پێبفرۆشە،بەڵام کابرای یەهودی ڕازی نەبوو بیفرۆشێ ، ئیمامی (عثمان) فەرمووی نیوەیم پێبفرۆشە ڕۆژێک بۆمن بێت و ڕۆژێکیش بۆتۆ، کابرای یەهودی ڕازی بوو ،وای لێکدایەوە عثمان بازرگانێکی زیرەکە نرخی ئاوەکە زیاد دەکات بەوشێوەیە داهاتی ئەمیش زیاد دەکات، بەڵام پێچەوانەکەی ڕوویدا داواکاری لەسەر کڕینی ئاوەکە کەمیکرد تاوای لێهات تەواو نەما، یهودی یەکە سەری سوڕما بەدوادا چوونی کرد بزانێ هۆکارەکە چی یە؟ بۆی دەرکەووت( عثمان )ئەو ڕۆژەی خۆی دابوو بەخەڵکی بە بێ بەرامبەر لەبەر خوا ،ئاویان دەبرد.
وای لێهات خەڵکی لە ڕۆژەکەی (عثمان)دا بەشی خۆیان ئاویان دەبرد ،لە ڕۆژی یەهودی یەکەدا پێویستیان بە ئاو نەدەبوو نەدەچوون بۆ ئاو ،کابرای یەهودی هەستی کرد لە زیاندایە بۆیە چوو بۆ لای( عثمان) داوای لێکرد کە نیوەکەی تریشی لێبکڕێ،ئیمامی (عثمان)یش ڕازی بوو لێیکڕی بە( ۲۰) هەزار درهەم وەکردیە وەقف لەبەر خاتری خوا موسڵمانان ئاوی لێبخۆنەوە.
پاش ماوەیەک یەکێک لە هاوەڵان هاتوو داوای لێکرد کە ئەو بیرەی پێبفرۆشێ ،ووتی بە( ئیمامی عثمان) دوو هێندەی نرخەکەی کڕیووتە پێت دەدەم،( ئیمامی عثمان) فەرمووی: زیاترم پێبدە، ووتی:سێ هێندە (عثمان )فەرمووی زیاتر ، هەتا نۆ هێندە ڕۆشت( ئیمامی عثمان ) فەرمووی: زیاتریان پێداوم،هاوەڵەکە فەرمووی: کێ هەیە لەمن زیاتر پێبدات لەکاتێکدا تەنها من کڕیارم؟ فەرمووی خوای گەورە!!! لە جێی هەر چاکەیەک دەهێندەم پێدەدات.





( ئیمامی عثمان) ئەو بیرەی بەخشی بە موسڵمانان لەبەر خودا ،پاش ماوەیەک لە دەوری بیرەکە دارخورما گەورە بوو ، دەوڵەتی عوسمانی گرنگی پێدا تا گەورە بوو ، دوای ئەوان سعودی یە زیاتر گرنگی پێدا تا دارخورماکان گەشتە نزیکەی( ۱٥٥۰) دارخورما دەوڵەت لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە خورماکەی دەفرۆشت وە ئەو پارەیەی کە هەڵدەهات نیوەی دابەش دەکرد بەسەر هەتیوو،وکەم دەرامەتەکاندا ،وە نیوەکەی تریشی دەخستە بانکەوە بە ژمارەیەکی بانکی بەناوی (عثمانی کوڕی عەفان) وە، وەزارتی ئەوقاف سەرپەرشتیاری دەکات.
بەم شێوەیە ئەو پارەیە زیادی کرد ،تاڕادەیەک بانک پارچەیەک زەوی لەناوچەیەکی ناوەندی نزیک( مزگەووتی نەبەوی) پێکڕی!!! دواتر دەست کرا بە درووستکردنی ئوتێلێکی گەورە لە باقی تری دەستهاتی ئەو دارخورمایانە.
ئوتێلەکە لە قۆناغەکانی کۆتایدایە،وە لە داهاتوودا دەدرێت بەکرێ بە کۆمپانیایەکی ئوتێل ،ئەبێتە ئوتێلێکی پێنج ئەستێرە،وە وامەزەندە دەکرێت ساڵانە نزیکەی (٥۰) ملێۆن ڕیاڵی سعودی داهاتی بێت،نیوەی بۆ هەتیوو وهەژاران،وە نێوەکەی تری دەخرێتە سەر 
ئەو ژمارە بانکی یەی کە بەناوی ئیمامی عثمانەوەیە ڕەزای خوای لێبێ،ئەوەی جوانەو جێی سەر سوڕمانە ئەوە ئەو زەوی یە لە شارەوانیدا بەناوی( ئیمامی عثمان)نەوەیە،سبحان اللە بازرگانی یەک لەگەڵ خوادا ( ۱٤ )سەدە بەردەوامە ئەبێ پاداشتی چەند بێت؟
پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرمووێت:[لكل نبي رفیق ورفیقي في الجنة عثمان]
واتە:هەر پێغەمبەرێک هاوەڵێکی هەیە وە هاوەڵی من لە بەهەشت عثمانه .
بەڕاستی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم )ڕاستی فەرمووە کە دەفەرمووێت:: ((إذا مات الإنسانُ انقطع عنه عملهُ إلا من ثلاثةٍ: إلا من صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له))؛ رواه مسلم
واتە: کاتێک کەسێک دەمرێت کاری لە دوونیا کۆتای پێدێت ،تەنها لە سێ ڕووەوە نەبێت ؛ خێرو چاکەیەک کە بەردەوام بمێنێت ،زانستێک کە سوودی لێببینرێت، یان نەوەیەک لە دوای خۆی نزای خێری بۆ بکات.
لێرەوە تێدەگەین کە( صدقة )چەند گرنگە بۆیە کاتێک کەسێک مردن یەخەی پێدەگرێت وبەرەو ژیانی دواڕۆژ دەڕوات داوا دەکات لەخودا(لولا اخرتني الی اجل قریب فاصدق واكن من الصالحین)