یه‌كێتی پزیشكانی پێستی فه‌ڕه‌نسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وه‌یه ئه‌وا ئاماژه و نیشانه‌یه‌كی توشبوون به كۆرۆنا بێت. یه‌كێتیه‌كه ده‌ڵێت ئه‌م نیشانه‌یه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌كه ده‌رنه‌كه‌وت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به كۆرۆنا به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا و فه‌ره‌نسا ئه‌م نیشانه پێستیه‌ش ده‌ركه‌وت.
به‌پێی وته‌ی پزیشكانی پێست له وڵاتی فه‌ره‌نسا، ئه‌و نیشانه‌ی كه چه‌ندین جار له‌سه‌ر توشبووان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌یه كه" سوربوونه‌وه‌یه‌كی زۆر) له‌لا ته‌نیشته‌كانی ده‌ست و قاچ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن 400 پزیشكه‌وه له كاتی كاركردن له نه‌خۆشخانه‌كانی فه‌ره‌نسادا كۆكراوه‌ته‌وه، كه نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێستی زۆر له توشبووان ده‌ركه‌وتووه، پێش ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه كه توشی ڤایرۆسی كۆڤید-19 بووه. یه‌كێتی پزیشكانی پێستی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سوربوونه‌وه‌ی پێستی توشبوان پێش دڵنیابوونه‌وه له توشبوونیان لای ئه‌وان (شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو )بووه، له‌وه‌شه ئه‌و نیشانه‌یه وه‌ك یه‌كێك له نیشانه‌كانی توشبوون به كۆرۆنا ئازار به‌خشیش بێت.
سه‌ندیكای پزیشكانی فه‌ره‌نسا لای خۆیانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه‌له‌وه‌یه له كاتی شیكاری بۆ حاڵه‌ته‌كان، هه‌ندێك نیشانه‌به پله‌ی جیاواز لای هه‌ندێكیان ده‌ربكه‌وێت، واته ده‌كرێت یه‌كه‌مجار سوربوونه‌وه له به‌شێكی پێستدا ده‌ربكه‌وێت، دواتریش سوربوونه‌وه‌كه زیاتر بێت.
یه‌كێتیه‌كه له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن:" ئێمه خه‌ڵكی و پزیشكان له‌و نیشانه‌یه ئاگادار ده‌كه‌ین،بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌و نه‌خۆشانه به زووترین كات توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن، هه‌رچه‌نده ئه‌و نیشانه‌یه له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نیشانه باوه‌كانی كۆرۆنا وه‌ك هه‌ناسه‌ته‌نگی و له‌ده‌ستدانی تامكردن ده‌رنه‌كه‌وێت".