دکتۆر هێرش سەلیم لەلێدوانێکی تایبەتی بۆسایتی دیپلۆماتیک مەگەزین باس لە بارودۆخی ئێستای شاری سلێمانی و ڕەوشی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆناو چەند پرسێکی دیكەی گرنگ دەكات .
دکتۆر هێرش سەلیم باس لەوەدەکات کە ڕەوشی تەندروستی لە ئێستادا بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، وتیشی: ئێمە هەموو هەوڵێکمان بۆئەوەبوو کە تەوژمی ڤایرۆسەکە خاوبکەینەوە لەو پێناوەدا هەڵمەتێکی تاک پارێزیمان چڕ کردەوە و وەتوانیومانە تاڕادەیەکی باش تێدا سەرکەوتوبین کەئەمەش فەزڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆهاوڵاتیان خۆیان.
،،
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: ئەمەوایکردوە لەماوەی ئەم دووهەفتەی ڕابوردوەدا ، ئاماری توشبوون لەسەرەتای هەفتەدا بەرەو خاوبوونەوە بڕوات و ڕێک بێتەوە ، لەهەفتەی دوومدا دابەزینێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە ، لەژمارەی توشبوون و وە هەم لەژمارەی گیان لەدەستدان ، وە لەو ژمارانەشی کە باری تەندروستیان دژوارە ، بۆیە ئەمە وادەکات کە کێرڤی توشبوون لەشاری سلێمانی بەرەو خوارە ، هیوادارم ئەمە نەبێتە هۆی ئەوەی کەخەڵک تێداسارد ببنەوە هەڵمەتی خۆپارێزی شلبکەنەوە ، بۆئەوەی جارێکتر کێرڤەکە بەرزنەبێتەوە و .
سەبارەت بەئەودەرمانەی کەلەشاری هەولێر بەرهەم دێت و کاریگەریەکانی دکتۆرهێرش وتی: ئەم دەرمانە کەدژەڤایرۆسەکەیە کەبەرهەم هێنراوە بەرێگەپێدان لەلایەن وەڵاتی بەرهەم هێنەوە ، ئەم دەرمانە بۆهەموو توشبویەک بەکار نایەت بەڵکو بۆئەوانەی کەباری تەندروستیان مامناوەندو سەختە ، لەحاڵەتی تایبەتا لەسەرتای توشبونیانەوە دەرمانەکەیان پێی ئەدرێت .
،،
دکتۆر هیرش باسیلەوەش کرد کە ئەو دەرمانە لەپێشوتر لەسلێمانی لەڕێگەی هەندێک کەسەوە هاتوە و لەسەر هەندێک نەخۆش تاقی کراوەتەوە وەبەشێوەیەکی کاریگەر ئیشی خۆی کردوە و ئەتوانم بڵێم نەخۆشەکان ئیسفادەیان لێی کردوە.