سەرمایەدارەكان سێ شت بە سەروەتەكانیان ئەنجام نادەن... كامانەن؟

2020-12-05

سەرمایەدارەكان سەروەتی ئەوەندەیان هەیە كە حەزیان لەچی بێت بەدەستی بهێنن و بیكڕن،بەڵام لە ڕاستیدا زۆرێكیان بەتایبەت ئەوانەی كە دەست بە سەروەتەكانیانەوە دەگرن، زۆر بە وریاییەوە پارەكانیان خەرج دەكەن و بیر لە قازانجی داهاتووی دەكەنەوە.


تۆماس جیە ستانلی نوسەری كتێبی " ملیۆنەرەكە دێت" چاوپێكەوتنی لەگەڵ 500 ملیۆنەردا كردووە و پرسیاری هەڵسوكەوتی لێكردوون، دەركەوتووە كە ئەوان حەز ناكەن كاڵای كەمالیاتی و ئەو شتانە بكڕن كە سودێكی ئەوتۆیان نیە، لەبری ئەمە پارەكانیان لەو شتانەدا خەرج دەكەن كە سەروەتیان زیاد دەكات.

،،

ستانلی دەڵێت:" زۆرینەی ئەوانەی كە سەروەتێكی زۆریان پێكەوە ناوە، لە باوك و باپیرانیانەوە بۆیان بەجێنەماوە،بەڵكو لە 80% یان سەروەتەكانیان بەهۆی مامەڵە و بیكردنەوەی خۆیان پێكهێناوە،ئەم داتایەش ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر بڵاوی كردۆتەوە".


ستانلی لە كتێبەكەیدا مامەڵەی سەرمایەدارەكانی ڕوون كردۆتەوە، كە حەز دەكەن لە چیدا سامانەكانیان خەرج بكەن و حەز بەچ شتێكیش ناكەن، بۆ ئەمەش سێ لایەنی سەرەكی دیاری كردووە، كە زۆرینەی خەڵكی خۆی لێیان بەدوور دەگرێت.


یەكەم: وا دیارە زۆرینەی سەرمایەدارەكان حەز بە كارتێك دەكەن كە ڕسوماتی زۆری كەمی لەسەرە، واتە ئەو كارتانە هەڵنابژێرن كە رسوماتی بەرزە و ئیمتیازاتی گەشت و چەندینی دیكەی تێدایە كە بێ سنورە، ستانلی لە ڕاپرسیەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات تەنها لە سەدە 6.2ی سەرمایەدارەكان خاوەن كارتێكی ئاست بەرز بوون، لە كاتێكدا سەرمایەداران دەتوانن كارتی بێ سنور بەكاربهێنن كە هەموو خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزارییەكی تێدا بێت.


تۆماس كۆرلی نوسەری كتێبی " هەڵسوكەوتی سەرمایەدارەكان" لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری " یۆ ئێس نیوز ئاند وۆرڵد ریپۆرت" دەڵێت:" تەنها 8%ی سەرمایەداران خاوەنی كارتێكن كە هەمەجۆرە، لە كاتێكدا هەژارەكان بە ڕێژەی لە 77% خاوەنی كارتی هەمەجۆر خزمەتگوزارین، بەمەش رسوماتی زیاتر دەدەن و هەروەها شتگەڵێكیش دەكڕن كە پێویستیان پێی نیە.


دووەم: ملیۆنەرەكان دیاری گرانبەها بۆ منداڵەكانیان ناكڕن، یان كاتێك گەورە دەبن پارەیەكی زۆریان پێنادەن، بەڵام هەمیشە ئامادەن كە پارەیەكی زۆریان بۆ خوێندن و فێركردن بۆ خەرج بكەن، چونكە زۆرینەیان پێیان وایە كە فێربوون بۆ كۆكردنەوەی سامان زۆر گرنگە،ستانلی پێی وایە كە هاوكاری منداڵانی پێگەیشتوو بێ سوودە، دەڵێت ئەو باوكانەی كە بەجۆرێك لە جۆرەكان پارە بە منداڵە پێگەیشتووەكەیان دەدەن، سامانیان زۆر كەمترە لەو باوكانە كە لە هەمان تەمەندان و پارەیەكی ئەوتۆ بە منداڵەكانیان نادەن،بۆ ئەوەی كە منداڵەكە گەورە بوو لە ڕووی مادییەوە پشت بە خۆی ببەستێت.

،،

بە پێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی "CNBC" هەریەكە لە بیل گیتس دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت و مارك زۆكربێرگ دامەزرێنەری فەیسبووك، دانیان بەوەدا ناوە كە دەیانەوێت لەبری ئەوەی چاویان لە خێر بێت، منداڵەكانیان كار لەسەر بنیاتنانی داهاتووی خۆیان بكەن،بۆیە هەردووكیان بەشێكی زۆری سەروەتەكەیان بۆ كاری خێرخوازی داناوە، بۆ ئەوەی هاوكاری ئەو كەسانە بكەن كە سبەی پێویستیان پێی دەبێت.


سێیەم: ستانلی لە كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات كە بەدەستهێنانی پشك بەشێكی بنەڕەتی و ستراتیژی كۆكردنەوەی سەروەرتی سەرمایەدارەكانە،ئەوان بەكەمتر لە %20 سەرمایەكانیان وەبەرهێنان لە بازاڕی پشكدا دەكەن،زۆرینەی ئەوانەی كە بەشداریان لە ڕاپرسیەكەدا كردووە، سورنەبوون لەسەر ئەوەی كە وەبەرهێنانێكی زۆر بكەن، ستانلی دەڵێت:" لە 42% ملیۆنەرەكان ئەوانەی كە لەم دوایانەدا چاوپێكەوتنم لەگەڵ ئەنجامداون، ساڵی ڕابردوو هیچ ڕێكەوتنێكیان ئەنجام نەداوە".


ئەوان پێیان وایە وەبەرهێنان كارێكی ئاسانە پێویستی بە دەستوەردان" تدخل" نیە ئەوان حەز بە وەبەرهێنان دەكەن و بۆ ماوەی چەند ساڵێك پارێزگاری لێدەكەن،بەمەش ڕێگا بە بەرزبوونەوەی بەهاكەی دەدەن و هاوكات خۆشیان لە باجی قازانج بەدوور دەگرن، دواتریش پێویستیان بەوە نیە كە كاتێكی زۆر خۆیان بە سەروەتەكانیانەوە خەریك بكەن.