نوسینی برایل ئاسانکاری و دەرفەتێکی ناوازەی بۆ نابینایان فەراهەمکردووە بۆ ئەوەی لە چێژی خوێندنەوەو نوسین بێبەش نەبن وەکو هەر کەسێکی ئاسایی
هاوکات ساڵانە رۆژی چواری کانونی دووەم تایبەت کراوە بە ڕۆژی جیهانی برایل و ئەو رۆژەش لەلایەن ئەدیب و نوسەری گەورەی میسر تەها حسێن دیاریکراوە، کە ئەویش خۆی نابینا بووە. ئامانجی ناوبراو گرنگی به‌نوسین وخوێندنه‌وه‌ی نابینا بدرێ له‌بواری رۆشنبیری وبابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ئاسته به‌رزه‌كانی خوێندن
مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە نمونەی جوان و گەشاوەی ئەو مرۆڤانەی کە نابینابوون، نەبووە بەربەست لەبەردەم داهێنان و ئەفراندن و شاکارە بەرزەکانیان
،،
ساڵانه لای نابینایان ئه‌م رۆژه پیرۆز ده‌كرێ وكارو چالاكیه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی كۆر‌و كۆبونه‌وه‌كانیاندا
ئەوی بۆ من مایەی دڵخۆشی و لە هەمانکاتدا ئومێدی گەورەیە لەواندا، ئەو ئینێرجی و چالاکی و ژیاندۆستیەیە کە هەموو خەیاڵ و سنورێکی تێپەڕاندووە، راستە هه‌ریه‌كێك له‌وان ویستی نه‌بوه ئه‌وه چاره‌نوسی بێت و هه‌ندێكیان به‌خه‌یاڵیش بیریان لێ نه‌كردۆته‌وه رۆژێك له رۆژان به‌قه‌ده‌رێكی نادیار بیناییان لە دەست بدەن بەڵام بوێری و مکوڕبوونیان لەسەر هێنانەدی خەون و خولیکانیان مرۆڤ بە مانای وشە دڵخۆش دەکەن
چەندان هاوڕێی نازدارم هەن سەرباری ئەوەی نابینان بەڵام سەدان وانەی کۆڵنەدان و ئومێد‌و بوێری و گەشبینی فێری مرۆڤایەتی دەکەن، ئەگەرچی له‌پشتی هه‌ر یه‌كێك له‌وان چیرۆكێكی تراژیدی هه‌یه كه‌چی مه‌حاڵیان کردۆتە واقیع و خەیاڵیان کردۆتە راستی، زۆر بوێرانە به‌پێوه وەستاون و روبه‌روی ژیان بوونەتەوەو ته‌سلیمی ئه‌و شكست و قه‌ده‌ره نەبوون و رۆمانێکی لێوان‌لێو لەژیاندۆستیان نوسیوەتەوە