‎ئاسیاسێڵ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گلۆمۆ دەپاڵێورێت

2021-05-29

ئاسیاسێڵ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گلۆمۆ دەپاڵێورێت کە بە گرنگترین خەڵاتی بواری خزمەتگوزاری مۆبایل دادەنرێت
کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق هەنگاوێکی ئێجگار مەزن دەنێت بەرەو دانپێدانانی نێودەوڵەتی لە دیداری جیهانی مۆبایل “MWC” لە بەرشەلۆنە

بەرشەلۆنە، ئیسپانیا، ٢٥ مايو/ئايار ٢٠٢١: ئاسیاسێڵ وبۆ جارێکی تر ڕۆڵی پێشەنگ و دیاری خۆی دەسەلمێنێت لە کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراقدا لە ڕێی شۆرتلیستکردنییەوە بۆ خەڵاتەکانی گلۆمۆی”GLOMO”ی تایبەت بە پەیوەندی مۆبایل لە چوارچێوەی گروپی “تەکنۆلۆجیا لە پێناو چاکە”دا کە سیستمی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانی مۆبایل “GSMA” پێشکەشیدەکات لە دیداری ساڵانەی جیهانی مۆبایل “MWC” لە بەرشەلۆنە، ئیسپانیا. ئاسیاسێڵ، دوای کردنەوەی یەکەمین سەنتەری پزیشکی بۆ پێدانی چارەسەر و ڕاوێژی پزیشکی لە دوورەوە بۆ ئاوارەکانی ئەو ناوچانەی شەڕیان لەگەڵ تیرۆر تێدایە لە عێراق، کاندیدکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی گلۆمۆ GLOMO بۆ ساڵی ٢٠٢١ کە خەڵاتێکی پایەبەرزی بواری پەیوەندییەکانە. وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەستەبژێرە ئاسیاسێڵ دەکاتە یەکێك لە کۆمپانیا هەرە بەهێزەکان لە جیهانی پەیوەندی و تەکنۆلۆجیادا.

،،

هەڵبژاردنی ئاسیاسێڵ بۆ ئەم خەڵاتە تەنها دوای چەند مانگێك دێت لە خستنەکاری نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت “4G LTE”، ئەویش دوای جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە تازەگەرییەکەی لە کەمپی ئاوارەکانی بەردەڕەش لە هەرێمی کوردستان.

سەنتەری پزیشکی دیجیتاڵی بەردەڕەش کە ئاسیاسێڵ دایمەزراندووە، وەکو دەستپێشخەرییەکی نوێ لە دەوروبەری پارێزگای دهۆك، بێبەرامبەر هەڵدەسێت بە دابینکردنی چارەسەر و فریاکەوتنی پزیشکی و پێدانی ڕاوێژی پزیشکی لە دوورەوە لەگەڵ یارمەتی مرۆیی بۆ ئەوانەی ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە بە هۆی هەڵایسانی توندوتیژی لە هەندێك لە شار و شارۆچکەکانی عێراق. ئەم سەنتەرە کەلوپەلی زانستی و پزیشکی ئیجگار پێشکەوتووی لەبەردەستدایە کە ئینتەرنێتی خێرای ئاسیاسێڵ یارمەتیدەدات کە خزمەتگوزاری تەندروستی و هۆشیارکردنەوە بە فراوانترین شێوە دابینبکات؛ لەوانە ڕاوێژی پزیشکی لەڕێی ئینتەرنێتەوە وئاسانکاری زانستی و ئینتەرنێت کافێی بێبەرامبەر وخزمەتگوزاری تایبەتمەندی نیشتەجێکردن؛ هەموو ئەمانە بێبەرامبەر.

ئەم سەنتەرە پزیشکییە دیجیتاڵیە کە لە دوورەوە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشدەکات، ئاوارەکانی کەمپی بەردەڕەش دەبەستێتەوە بە پێشکەوتووترین دامەزراوەی پزیشکی لە عێراق؛ شاری پزیشکی فاروق کە زیاتر لە ٢٧٥ کم لە کەمپەکەوە دوورە. دانیشتوانی کەمپەکە دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پزیشکە پسپۆڕەکانی شاری پزیشکیی فاروق ببین بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانیان وچارەسەکردنیان. لەسەروو ئەمانەشەوە، پزیشکەکان دەتوانن بەئاسانی پەیوەندی بە سەنتەرە پزیشکییەکەوە بکەن و ڕێنمایی پێویستییان پێبدەن سەبارەت بەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشەکانی دەنوسن، ئەو کەلوپەلە پزیشکییانەی پێویستە بۆ چارەسەر بەکاربهێنرێن، هەروەها بۆ دیاریکردنی خشتەی کاتی پێویست بۆ وەرگرتنی ڕێوشوێنە پزیشکییەکان هەتا نەخۆشەکە چاکدەبێتەوە.

،،

بەوپێیەی بەخشینەوە بە کۆمەڵگە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ستراتیژی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی دا

ئاسیاسێڵ هەمیشە وهەردەم لە هەوڵدایە کە وەکو یەکەمین کۆمپانیا بمێنێتەوە لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و کلتوری و ژینگەیی و سەرمەشق بێت لەڕووی بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی پڕۆژەگەلی درێژخایەن و کاریگەر و تازەگەرانە کە پشتگیری ڕۆڵگێڕە سەرەکییەکان بکات لە پێناو گۆڕان بەرەو هێنانە کایەی کاریگەرییەکی کۆمەڵایەتی ئەرێنی.

خەڵاتەکانی گلۆمۆ لە میانەی بۆنەیەکی ساڵانەدا دابەشدەکرێن کە تیایدا تازەگەرترین و ترێندیترین بەرهەمەکانی مۆبایل و خزمەتگوزاری دیجیتاڵی لەسەر ئاستی جیهان ڕادەگەیەنرێن لە پێناو پشتیوانیکردنی تازەگەری بەرەوهێنانەکایەی بەرهەم و خزمەتگوزاری سەردەمیانەتر لە جیهاندا. ڕاستەوخۆ لە ئیسپانیاوە ولە بۆنەیەکی گریمانەییدا بۆ ماوەی کاژێرێك، براوەکانی خەڵاتی “GLOMO” ڕادەگەیەنرێن لە کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆ “بە کاتی ناوەڕاستی ئەوروپا CET “، رۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢١.


---تەواو---


کورتەیەك دەربارەی ئاسیاسێڵ

ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری خزمەتگوزاریى مۆبایل و خزمەتگوارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق.‌ له‌ 1ى كانونى دووەمی ٢٠٢١ ــەوە ژماره‌ى به‌شدرابوانی ١٤.٧ مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ خزمەتگوزای 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات.‌ تۆڕى ئاسياسێڵ ٩٩.٠٦٪ ى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ناو هه‌موو كۆمپانياكانى ترى مۆبايل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتە بە باشترین کوالیتی بەردەست لە عێراقدا.

بۆ پەیوەندی کردن پێمانەوە: ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان (هاوپشکی تێکەڵاو)، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر:www.asiacell.com
Asiacell – 4G ready | Mobile | Prepaid | Postpaid
asiacell.com