سه‌رباری ئاسته‌نگ و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان وەزارەت و بەشێک لە زانكۆكان بونه‌ته هۆكاری پاشه‌كشه‌ی ئاستی خوێندنی باڵا.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری گرفتی ژماره‌یه‌ك خوێندكارم لە زانكۆی ڕاپه‌رین و تا ئێستا چارەسەر نەکراوە.
له زانكۆی ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌ك خوێندكاری پارالێڵ له به‌شی ئێواران به‌هۆی ئه‌وه‌ی قیستیان دواكه‌وتوه وه‌ك سزادانیان تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ ئه‌ژمار نه‌كراوه‌و پێیان وتراوه ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان دوباره بكه‌نه‌وه، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره زه‌ق ده‌كاته‌وه كه خوێندنی باڵا ئاستی په‌روه‌رده‌ی و پێگه‌یاندن ئه‌و لهویهته لای یاخود بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له‌سه‌ر حسابی خوێندن و چاره‌نوسی خوێندكاران.
سەرۆکی ئه‌و زانكۆیه نەیشاردهوه كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌یان هه‌ژمار نه‌كردوه به‌هۆی دواكه‌وتنی قیسته‌كانیان
،،
به‌ڵام بڕیاری ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌یان كردوه‌ته به‌هانه، له كوێی دنیا خوێندنی ساڵێكی خوێندنی باڵا كراوه‌ته قوربانی پاره؟
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی خوێندنی باڵا خه‌ریكه هه‌مو عورف و ڕێسایه‌ك تێده‌په‌رێنن له ژماره‌یه‌ك بەشی زانکۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها سێ ڕۆژ دیاریكراوه بۆ نێوان وه‌رگرتنه‌وه‌ی نه‌تیجه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی دوه‌می تاقیكردنه‌وه‌كان لە کاتێکدا ئەگەر خوێندکارێک نەیتوانیبێت لەماوەی ساڵێک لەوانەیەکدا سەرکەوتوبێت چۆن دەتوانێت بە سێ ڕۆژ سەرکەوتوبێت!جا ئەمە ئەگەر یەک وانە کەوتوبێت ئەی گەر سێ وانە کەوتوبێت؟
خوێندنی باڵا بهمدۆخهیهوه هیچ چاوەڕوانیەکی لێناكرێت.