٣٤ مەسیحى و ٨ سابیئى لە سلێمانى خۆیان کاندید کردوە

2021-09-11

بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق ٣٤ مەسیحى و ٨ سابیئى، لەسەر پارێزگاى سلێمانى خۆیان کاندید کردوە.
پارێزگاى سلێمانى ١٨ کورسى پەرلەمانى عێراقى بەرکەوتوە و دابەشکراوە بۆ ٥ بازنەى هەڵبژاردن.
جگە لە کاندیدى مەسیحى و سابیئى، ٥٠ کەسى دیکە لە حیزب و هاوپەیمانێتیەکان و سەربەخۆکان خۆیان کاندید کردوە.
لەكۆی ٣٢٩ كورسی پەرلەمانی عێراق
‎ ٩ كورسی بۆ پێكهاتەكانە، بەپێچەوانەی گشتی یەوە، بۆ پێكهاتەكان فرەبازنە نیە و عێراق یەك بازنەی هەڵبژاردنە.