نهێنی پشت توڕەبوونی مەسرور بارزانی لە مۆدێلەکان چییە؟

بۆچی دژی هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی وەستایەوە؟ ئایا مۆدێلەکان لە کوردستان بوون بە پەڕەسێلکە؟ بۆچی هەر ڕۆژە و یەکێکیان دەستگیردەکرێت؟ لە پشتی ئەم ڕووداوانەوە چ نهێنییەک دەخوڵقێت؟
2022-08-16

حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی دەستپێکردوە، هەنگاوێک کە پێشتر حکومەت ڕێک پێچەوانەکەی دەکرد، هەڵمەتێکی دەستپێکردووە و خانمە مۆدێلەکان و پێشکەشکارەکان دەستگیردەکات، ئەوانەی کە ڕۆژگارێک بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبوو، کەس حەقی بەسەریانەوە نەبوو، ئەمڕۆ لە پڕ دەستگیردەکرێن و تەنانەت وایلێهاتووە وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت ناهێڵین شیرازەی کۆمەڵگە تێکبدرێت.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كچه‌ مۆدێله‌كانه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و وته‌بێژى حكومه‌تیش ڕایگەیاندووە ئەرکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیستەم و ئادابی گشتییە، بۆ بابەتی كچە مۆدێلەكان ئێمە لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەین و رێگە نادەین شیرازەی كۆمەڵگە تێك بدرێ".
ئەم قسانە هەر لە خۆڕا نییە، بەڵکو کابینەکەی مەسرور بارزانی هەڵمەتێکی توندی دژی مۆدێلەکان دەستپێکردووە و مەسرور بارزانی پێی وایە مۆدێلەکان لەلایەن خەڵکەوە بێزراون و پێویستە سنورێکیان بۆ دابنرێت، هەر بۆیە بە گوێرەی زانیارییەکانی دیبلۆماتیک بودجەی ئەو میدیا تەرفیهیانەی کە گرنگیان بە مۆدێل دەدا و لە پارتییەوە نزیکبوون بە تەواوی کەمکراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا دێت کابینەی ڕابردووی حکومەتی هەرێم و ئەو میدیایانەی لە نێچیرڤان بارزانییەوە نزیکبوون پێیانوابوو هێنانە پێشەوە و دەرفەتپێدان بەو هەموو خانمە کە بەناوی مۆدێلەوە دەردەکەون کۆمەڵگا بەرەو کرانەوەی زیاتر دەبات.

 

دیبلۆماتیک زانیویەتی، کە ئەو دەستگیرکردنانە هەمووی لەسەر مادەی هۆشبەر نییە، بەڵکو پێی وایە بەشێک لەو خانمە  مۆدێلانە وەک پەڕەسێلکە بەکارهێنراون، واتا لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە کاریاندراوەتێ و خەرقی هەولێری پێ کراوە.


لە دوو هەفتەی ڕابردوودا دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بووە، چەند خانمە مۆدێل و پێشکەشکارێک بە بیانووی جیاواز جیاوازەوە دەستگیرکران و ڕۆژی یەکشەممەش خانمە پێشکەشکار هودا خەلیل دەستگیرکرا بانگەشەی ئەوە دەکرێت لەسەر مادەی هۆشبەرە.
دیبلۆماتیک زانیویەتی، کە ئەو دەستگیرکردنانە هەمووی لەسەر مادەی هۆشبەر نییە، بەڵکو پێی وایە بەشێک لەو خانمە  مۆدێلانە وەک پەڕەسێلکە بەکارهێنراون، واتا لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە کاریاندراوەتێ و خەرقی هەولێری پێ کراوە.
وا پێدەچێت ئەوە ڕوودەدات تەنها سەرەتا بێت، چونکە پێنەچێت چیتر لە هەولێردا لە پڕ خانمە مۆدێلەکان ببنە خاوەنی جی کڵاس و شوقە و ڤێلا، پێناچێت ئیتر دەرگای میدیاکانیان بۆ بخرێتە سەر پشت و بە ئارەزووی خۆیان ژیانی شاهانە نیشان بدەن، دووریش نییە بەشێکی دیکەشیان دەستگیربکرێن، بەڵام ئایا ئەوانەی کە ڕۆژگارێک پارەی خەیاڵیان دەدا بە مۆدێلەکان، چیتر بە بێدەنگی دادەنیشن.