تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلید ئیڤۆ بڕوانامەی دۆستی ژینگەی پێدرا بۆ چوارەمین ساڵ لەسەر یەک
تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ٢٠٢٤ ئۆلید ئیڤۆ پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات بە بەردەوامیپێدراوێتی و بەهای تەلەڤیزۆنە نایابەکانی ئێل جی ئۆلید 

سیئۆل، 2024.05.20  کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەردەوامە لە خەلات وەرگرتن بەهۆی پابەندبوونە جێگیرەکەیەوە بە بەردەوامیپێدراوێتی و ژینگە دۆستی. تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ٢٠٢٤ ئۆلید ئیڤۆ بڕوانامەی دوانۆکیسی کاربۆنی کەم1 و دوانۆکیسدی کاربۆنی پێوانەکراو2ی وەرگرت لەلایەن Carbon Trust3 هەروەها خەلاتی ژینگە دۆستی4 لەلایەن Société Générale de Surveillance SA (SGS) بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەک وەکو ڕێزلێنانی بەردەوام بۆ دەستپێشخەریەکانی ESG ی ئێل جی. نوێترین تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلید بروانامەی دووبارەسازی5 وەرگرت بۆ جاری دووهەم کە هەستی بەرپرسیارێتی و ژینگە دۆستی ئێڵ جی دووپات دەکاتەوە. 

Carbon Trust کار دەکات بۆ هاندانی جیهان تا بەرەو داهاتوویەک برۆن بێ دوانۆکسیدی دووهەم بێت، ئەمەش بە هەلسەنگاندنی کاریگەری ژینگەیی تەواوی سوڕی بەرهەمێك، هەر لە دروستکردن و دابەش کردنەوە تا بەکارهێنان و فڕێدان. بڕوانامەی SGS جەخت دەکاتەوە سەر سەرچاوەکانی کارایەتی و هەبوونی مەوادی ژەهراوی، Intertek ڕێژەی مادەی دووبارەساز پێوانە دکەات. ڕێبازەکانی ڕێکخراوەە هاندەرە بۆ کاری بەرپرسانە لە چەندان پیشەسازی هەمەچەشنەدا و بەشداری دەکات لە ئامانجێکی فراوانتری بەردەوامیپێدراوێتی لە جیهاندا. 

شایەنی ئاماژە پێکردنە، سروشتی تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلید کە خود-ڕووناککارن سەرنجی زۆری بۆخۆی ڕاکێشاوە لە خەملاندنە قوڵەکانی بەردەوامیپێدراوێتیدا. جیاواز لە تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سی دی، تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلید پێویستیان بە پاشخان رووناککردنەوە نیە، ئەمە واتە پەیکەربەندیەکی ساکار تر و کەلوپەلی کەمتر لە تەلەڤیزۆنەکەدا بەکارهێنراوە. بۆ نمونە تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی قەبارە ٦٥ ئینچ ئۆلید ئیڤۆ، لە تێکەڵەی فایبەری سوکەلە دروست کراوە پێویستی بە تەنها سەدا ٤٠ ی ئەو پلاستیکە یە کە بە گشتی لە تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سی دیدا بەکاردێن بۆ هەمان قەبارەی روونما و کێشیشی سەدا ٢٠ سوکترە. 

بنەما لەسەر فرۆشە پێشبینیکراوەکانی تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی ئۆلید لەم ساڵدا، تەواوی بڕی پلاستیکی بەکارهێنراو لە تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی ئۆلید لە ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٤ دا پێشبینی کراوە ٤٥،٠٠٠ تەن کەمتر بێت لە تەلەڤیزۆنەکانی ئێل سی دی فرۆشراو لەهەمان ماوەدا. کەمکردنەوەی پلاستیکی بەکارهێنراو دەبێتە کەمکردنەوەی دەردرانی دوانۆکسیدی کاربۆن  بە نزیکەی ٢٣٤،٠٠٠ تەن لە ساڵێکدا، یەکسانە بە دوانۆکسیدی کاربۆنی هەلمژراو لەلایەن دارستانێکی ٣٠ ساڵەی سنۆبەرەوە. ئەم ژمارەیە واتە یەک لەسەر سێی رووبەری سیئۆل یان نزیکەی ٣١،٠٠٠ یاریگای دووگۆڵی.
بڕی پلاستیکی دووبارەساز بۆ نزیکەی سەدا ٢٠ ی پلاستیکی بەکارهێنراو لە دروستکردنی تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جیدا بە تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلیدیشەوە یەکسانە بە نزیکەی ٤،٠٠٠ تەن لە پلاستیکی دووبارەساز لە ساڵێکدا. 

جگە لە چالاکیە ژینگەییەکان، چەندان دەستپێشخەری تری ئێڵ جی بۆ ESG ستایش کراوە لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆیی و جیهانیە بەناوبانگەکانەووە. لە ٢٠٢٣ دا ئێڵ جی بۆ دوازدەهەمین ساڵی لەسەریەک لە Dow Jones Sustainability World Index (DJSI World) ناوی هێنرا. DJSI World لە لیستی سەدا دەی ٢٥٠٠ گەورە کۆمپانیاکانی جیهانە بنەما لەسەر کردە ماوە درێژە ئابوری و ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەکان. هەبوونی ئێڵ جی لەم لیستە بەنرخەدا بۆ دوازدەهەمین ساڵی لەسەریەک خالی وەرچەرخانی گەورەیە چونکە ئێل جی تاکە کۆمپانیای کۆریای باشورە لە پۆلێنی پیشەسازی کەلوپەل و بەرهەمی کاتبەسەربردن و ئامێری ئەلیکترۆنی کە ئەم پلەیەی وەرگرتووە. 




هەروەها ئێڵ جی پلەی Comprehensive A وەرگرت لە لەلایەن پەیمانگەی کۆریا بۆ پێوەرەکانی ESG بۆ خەملاندنی ESG و راگەیاندنی پلەکان KCGS بۆ سێهەم ساڵ، سالی پار ئێڵ جی بۆ چوارەمین جاری لەسەریەک پلەی A وەرگرت لەلایەن دامەزراوەی نێودەولەتی مۆرگن ستانلی کاپیتەل بۆ پلەبەندی ESG.

بایک سیۆن-پیل، سەرۆکی لقی پلانی بەرهەم لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵ، وتی "تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی رابەرایەتی بازار دەکەن بۆ بژاردەی نایابی ئەزموونی تایبەتی بینین، لەهەمان کاتدا زۆر زیاتر دابین دەکەن بۆ دانانی پێوەرەکانی ESG. ئێڵ جی پابەندە بە بەردەوام بوون لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی هەسارەیەکی باشتر بۆ هەمووان."

# # #



1 مۆدێلەکانی77/65/55-inch LG OLED evo G4.
2 مۆدێلەکانی 97/83-inch LG OLED evo G4 و مۆدێلەکانیLG OLED evo C4.
3 تەنها بۆ بەرهەمە ناوهێنراوەکان کە فرۆشراون لە بازاری/هەرێمی بەشداربوو لە بەرنامەی Carbon Trust.
4 هەموو مۆدێلەکانی LG OLED evo G4 و C4. 
5 هەموو مۆدێلەکانی LG OLED evo G4 و C4. 


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگدا. ئێڵ جی ئەزموونێکی نایابی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دابین دەکات لەڕێی تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید و کیو نێد لید ەوە کە براوەی خەلاتن و سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەکیان لەسەرە. بە ئامانجی یارمەتیدان لە دابینکردنی نایابترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەران، هەموو بەرهەمەکانی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی دیزاین کراون تا ژینگە دۆست بن هەر لە دروست کردەوە تا فڕێدان. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


زانیاری پەیوەندیکردن:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com


/https://www.lge360.com/iraq_en
.
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
 
2024-05-20