کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل سنوردار و وه‌به‌رهێن ده‌بێت
گۆران قادر
2024-04-12
ئێران له‌سه‌ر ئاستی باڵا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامی توند له ئیسرائیل ده‌كات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق كه بووه هۆی كوژرانی حه‌وت پاسداری سوپای پاسداران، كه له نێویاندا لیوا ـ موحه‌مه‌د ره‌زا زاهدی فه‌رمانده‌ی باڵا بوونی هه‌بوو،وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران به خوێندنه‌وه له دۆخی ناوخۆیی و ئابوری و سیاسی وا ده‌رده‌كه‌وێت كه سنوردار ده‌بێت، هاوكات بۆ پاراستنی شكۆی خۆی حه‌تمیه و ده‌بێت وه‌ڵامی هه‌بێت،ئه‌گه‌ر نا وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت كه هه‌ر كات ئیسرائیل یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه بیانه‌وێت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێران و بێ وه‌ڵامیش ده‌بێت،به‌مه‌ش زیان به‌شكۆی رژێم ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
ئامانجی هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ئێران ته‌نها بۆ هێرشی چاوه‌ڕوانكراو نیه، به‌ڵكو ئامانجیانه له‌م ڕێگایه‌وه وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و چه‌ندین داواكاریان جێبه‌جێ بكرێت،واته ئه‌وه‌نده‌ی كارتی فشاره، هێنده وه‌ڵامی توندی هێرشه‌كه نیه .
بۆ تێگه‌یشتن له‌م هاوكێشه‌یه‌و سروشتی هێرشه‌كه و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، ده‌بێت چه‌ند خاڵێك له به‌رچاو بگرین، كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئێران جه‌نگی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوێت،چونكه خۆی ده‌خاته ناو تونێلێكه‌وه كه ئه‌و سه‌ری دیار نیه،چونكه له‌رووی سه‌ربازی و ئابورییه‌وه توانای یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی نیه، له‌وه‌ش زیاتر هاریكاری ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه وا ده‌كات كه ئێران سیناریۆی جه‌نگی ئۆكرانیا له‌به‌رچاو بگرێت، كه روسیا به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه كه چه‌ند به‌رامبه‌ر له ئێران به‌هێزتره نه‌توانێت پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت،بۆیه ئێران به‌هیچ جۆرێك بیر له جه‌نگ ناكاته‌وه.
دووه‌م: ئێران وه‌ك (رژێمی ئیسلامی) له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌ی وجودی له‌سه‌ره،بۆیه هێنده بیر له پاراستنی سیستمه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، هێنده ناپڕژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له فراوانكردنی جه‌نگێك بكاته‌وه، كه سیستمه‌كه‌ی بخاته مه‌ترسیه‌وه،بۆیه له ئێستادا له حاڵه‌تی به‌رگریدایه.
سێیه‌م: ئێران بۆ پاراستنی شكۆی خۆی ناچاره له قوڵایی خاكی خۆیه‌وه هێرش بكات، هه‌روه‌ك چۆن له به‌رامبه‌ر كوژرانی قاسمی سوله‌یمانی ئه‌نجامی دا،به‌ڵام ئه‌م هێرشه زۆر نزیكه به ئاگاداری ئه‌مریكا بێت و سنوردار بێت و زیانه‌كانیشی له كوژرانی چه‌ند سه‌ربازێكی ئیسرائیلی و به ئامانجگرتنی چه‌ند بنكه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هانی گروپه‌كانی نزیك له خۆی ده‌دات هێرشی موشه‌كی و درۆنی بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل وه‌ك هێرشی چاوه‌روانكراوی حزبوڵڵای لوبنانی و عێراقی و به‌ره‌ی موقاوه‌مه.
چواره‌م: ئێران بۆ وه‌ڵامی هێرشی ئه‌مجاره جه‌نگێكی ده‌رونی دژ به ئیسرائیل و ئه‌مریكا هه‌ڵگیرساندووه، كه ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه به‌شێك له داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ك زیندوو كردنه‌وه‌ی دانوستانی ئه‌تۆمی،وه‌ستانی جه‌نگ له غه‌زه،وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ هێرشه چاوه‌روانكراوه‌كه،بۆیه كاتی هێرشه‌كه‌ی به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین وه‌به‌رهێنان له هه‌ڕه‌شه‌كان بكات.
پێنجه‌م: ئێران و ئیسرائیل له ساڵی (1979)وه به‌رده‌وام هێرشی ئیعلامی ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌ك ،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكیان جه‌نگی راسته‌وخۆیان بوێت،ئه‌مه‌ش به ئامانجی دروستكردنی پشتگیری جه‌ماوه‌رییه بۆ ڕژێمه‌كه‌یان و وه‌به‌رهێنانیانه له‌م جه‌نگه ئیعلامیه‌دا،بۆیه ئه‌وه‌ی له روكه‌شدا ده‌بینرێت جیاوازه له‌وه‌ی كه له نێوانیاندا به‌نهێنی رووده‌دات،ئه‌وه‌تا ئێران خه‌ریكه له چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك ده‌بێته‌وه،به‌ڵام ئیسرائیل هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی دژ به دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵكو به كوشتنی چه‌ند زانایه‌كی ئه‌تۆمی ئیكتیافای كردووه،ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵی (1980)هێرشی كرده سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی عێراق،هه‌روه‌ها ئیسرائیل به ناراسته‌وخۆ به وجودی ئێران له سوریا رازییه،هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی ئێران،به‌ڵام هێرشه‌كان سنوردار و كلایی كه‌ره‌وه نه‌بوون.
شه‌شه‌م: دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هاوكار نیه بۆ جه‌نگێكی فراوان، هه‌روه‌ها هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی راسته‌وخۆش پێویستی به پشتگیری وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، له ئێستادا نه ئێران و نه ئیسرائیل ناتوانن ئه‌و پشتگیرییه به‌ده‌ستبهێنن،ئه‌ویش زیاتر به هۆی شه‌ڕی ئۆكرانی و جه‌نگی غه‌زه و دۆخی ناوخۆیی خراپی سوریا و عێراق و لوبنان یه‌مه‌نه‌وه هه‌یه، كه جیهان به‌رگه‌ی جه‌نگێكی دیكه ناگرێت،هه‌ر جه‌نگێك هه‌ڵبگیرسێت هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه كه له نێوان ئه‌و دوو وڵاته كۆنترۆڵ بكرێت.
به تێڕوانین له‌م لایه‌نانه و چه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ی نهێنی كه رووده‌دات و له پشتی په‌رده‌وه به نهێنی ده‌مێنێته‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ئێران نه له ئێستا و نه له داهاتوودا هێرشی فراوانی راسته‌وخۆ ناكاته سه‌ر ئیسرائیل، هاوكات ئیسرائیلیش هێرش ناكاته سه‌ر ئێران،به‌ڵكو له سنوری جه‌نگی ده‌رونی و ئیعلامی ده‌رناچێت،له‌گه‌ڵ چه‌ند هێرشی سنورداری دژ به یه‌ك.
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردەشت عەلی
سەرنجێکی یاسایی و ڕوانگەیەکی ئەخلاقی دەربارەی زەواجی میسیار
د.كاروان حەمەساڵح
هێرشی سەر كۆرمۆر و سڵاوی درۆنەكان لە كێوە بوو؟ بۆ كێ و بۆچی بوو؟
محمد خۆشناو
سەرکردایەتیکردن لەنێوان پیاوی دەوڵەت و پیاوی سیاسی !!
فارس نەورۆڵی
هەفتەی چارەنووسساز
کازم جەباری
لە پەراوێزی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا ... ئایا ڕێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە ڕێکەوتنی سەدە؟
ڕەزوان یاڵانپێی
سواخی پیرە قەڵات بەئاڵای توركی ... هەڵسەنگاندنێكی مێژوویی!!!
ئومێد مەحمود
ئامانجە شاراوەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان
فارس نەورۆڵی
بیری ئازاد ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرهەم دەهێنێت
محمد خۆشناو
پاداشتی هێرشەکەی سەدام بۆسەر ئیسرائیل ڕوخانی عێراق بوو ، دەبێت پاداشتی ئەم هێرشە چی بێت ؟!
کازم جەباری
گەلی عێراق لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانیدا
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی MEA 2024 ئەزموونی راستەوخۆی نوێترین داهێنانەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ئێڵ جی بەردەست دەکات
بەڵگەکان ببینە..تاوانە ئەلکترۆنیەکانى عەبدوللەتیف سەلەفى
بۆچی ئێران و حەشدی شەعبی ژێرخانی ئابوری هەرێم و سەرمایەدارەكانی دەكەنە ئامانج
نەوەى نوێ لە بۆسەدایە بۆ پارتى ... دۆسیەى یاسایی بۆ دادگاى فیدراڵى ئامادە کراوە
پیاوێك دەڵێت لەلایەن ژنێكەوە لەڕێگەی مۆبایلەوە هەرەشەی لێكراوە ... بزانە چی بەرامبەر كراوە؟
هاتوچۆی سلێمانی دواین زانیاری سەبارەت بە ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێی دوکان دەخاتە ڕوو
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine