کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
ئێرانیەکان لێهاتوون لە بەکارهێنانی بریکارەکانیان !!
محمد خۆشناو
2024-04-13
ئەوە هەفتەیەک زیاترە کۆماری ئیسلامی ئێران جیهانی سەرقاڵ کردووە بە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کوژراوانی کونسولخانەی ئێران لە دیمەشق و ، ڕایگەیاندووە کە ئەمە هێرش بووە بۆسەر خاکی ئێران و بە شکاندنی کارامەتی نیشتیمانی دادەنێت ، کاتێک « دوناڵد ترامپ » سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا وازی لە دەسەڵات هێنا ڕایگەیاند : ( کاتی خۆی ئیستیخباراتی ئێرانی بۆ بەرچەکرداری کوشتنی قاسم سلێمانی ئاگاداریەکی پێشوەختی بۆ مەوعید و شوێنی هێرشکردنەکەی دا بە واشینتۆن و ، تەئکیدی کردەوە کە موشەکەکان ئامانجی ڕاستەوخۆ ناپێکن ، بەڵکو پڕۆسەیەکی « پەرچەکرداری ئەرکە » بۆ پاراستنی کەڕامەتی نیشتیمانه ) ئەوەبوو هەندێک مووشەکیان بە بنکەی ئەمەریکی لە« عين الاسد» وەنا ، ئەمجارەش ئێران بۆ هێنانەدی پڕنسیپی پاراستنی کەرامەتی نیشتیمانی لەڕیگەی وەکیلەکانی هەندێک شت دەکات و ، پێشوەختەش ئاگاداری ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ شوێن و کاتی هێرشەکە ، چەندین جار لە خاکی دبلۆماسی دەستدرێژی کراوەتە سەر خاکی ئێران ، ئێران هەروەک جارانی پيشوو تووند و کەڤ دەکات بە پاساوی «ئیستیفزازکردنی نیشتیمانیی » شکاندنی کەڕامەتی سوپای پاسداران !!
نکوڵی لەوە ناکرێت کە ئێرانی ئێستا ئیمپڕاتۆرێکە و ، میراتگری یەکێکە لە شارستانیە مەزنەکانی مێژوو ، ئەویش شارستانیەتی فارسیە ، ڕاستە ئەوانیش وەکو کورد و میسریەکان و ئاشوریەکان و نەتەوەکانی تر بوونە بە موسڵمان ، بەڵام وازیان لەزمانی فارسی نەهێنا کە کلتوور و ئەفسانەکانی ئەوانی پاراست ، هەروەکچۆن گریکەکان شانازی بە ئەفسانەی « ئەلیازە » دەکەن ، ئەوانیش شانازی بە ئەفسانەکانی خۆیان لە کتێبە شانشایەکانیان دەکەن ، ئەوە ئەوان بوون شەترەنجیان داهێنا ، بۆیە دەشێت لە شێوازی بیرکردنەوە و ئەدائیان تێبگرین و ، بەڕێگای جیاواز و گەمەی شەترەنج هەنگا و هەنگاو دەکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکانیان ، مەلاکانی ئێران ئەوە چوار دەیەیە توانیویانە بەتووندی دەسەڵات بگرنەدەست و ، توانیان هەشت ساڵ لەبەردەم جەنگێکی کاولکەر خۆیان ڕابگرن و ، چەندان لێدانی موخابەراتی و ئەمنی لە لایەن ئەمەریکا و ئیسرائیل هەڵوشن ، بەڵام ڕاستەوخۆ خۆیان نەگلاندۆتە هیچ سەرکێشیەکی ڕاستەوخۆی چەکداری ، ئەمە جگە لەوەی کە ئێران خەریکی هاوپەیمانیتیەکی سێ قۆڵی نێوان ئێران و ، ڕوسیا و چین و کۆریای باکوورە و ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنیوانیان لە پەرەسەندن دایە ، بەکورتی ئێران بە میراتەکەی و حیکمەتی سەرکردایەتیە ئیسلامیە شیعەکەی دوودڵی ناکات لە مامڵەکردن لەگەڵ هەر هێزێکی تر ، هەتا ئەگەر شيوعي خوانەناسی وەکو ڕوسیا و کۆریای باکووریش بێت ، ئێران جەنگ ناباتە ناو خاکی خۆی ، ئەوان لێهاتوو و لێزانن لە بەکاردەهێنانی خەڵکانی تر بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی ، هەر بەڕاستیش ئێستا چرکەساتێکی زۆر قورسە بۆ ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکا و ، هەروەها بۆ ناوچەکەش .
زیاتر بخوێنەرەوە
سەردەشت عەلی
سەرنجێکی یاسایی و ڕوانگەیەکی ئەخلاقی دەربارەی زەواجی میسیار
د.كاروان حەمەساڵح
هێرشی سەر كۆرمۆر و سڵاوی درۆنەكان لە كێوە بوو؟ بۆ كێ و بۆچی بوو؟
محمد خۆشناو
سەرکردایەتیکردن لەنێوان پیاوی دەوڵەت و پیاوی سیاسی !!
فارس نەورۆڵی
هەفتەی چارەنووسساز
کازم جەباری
لە پەراوێزی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا ... ئایا ڕێکەوتنی نێوان عێراق و تورکیا دەبێتە ڕێکەوتنی سەدە؟
ڕەزوان یاڵانپێی
سواخی پیرە قەڵات بەئاڵای توركی ... هەڵسەنگاندنێكی مێژوویی!!!
ئومێد مەحمود
ئامانجە شاراوەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان
فارس نەورۆڵی
بیری ئازاد ڕۆژنامەگەری ئازاد بەرهەم دەهێنێت
محمد خۆشناو
پاداشتی هێرشەکەی سەدام بۆسەر ئیسرائیل ڕوخانی عێراق بوو ، دەبێت پاداشتی ئەم هێرشە چی بێت ؟!
کازم جەباری
گەلی عێراق لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانیدا
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی MEA 2024 ئەزموونی راستەوخۆی نوێترین داهێنانەکانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ئێڵ جی بەردەست دەکات
بەڵگەکان ببینە..تاوانە ئەلکترۆنیەکانى عەبدوللەتیف سەلەفى
بۆچی ئێران و حەشدی شەعبی ژێرخانی ئابوری هەرێم و سەرمایەدارەكانی دەكەنە ئامانج
نەوەى نوێ لە بۆسەدایە بۆ پارتى ... دۆسیەى یاسایی بۆ دادگاى فیدراڵى ئامادە کراوە
پیاوێك دەڵێت لەلایەن ژنێكەوە لەڕێگەی مۆبایلەوە هەرەشەی لێكراوە ... بزانە چی بەرامبەر كراوە؟
هاتوچۆی سلێمانی دواین زانیاری سەبارەت بە ڕووداوی هاتوچۆکەی دوێنێی دوکان دەخاتە ڕوو
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine