کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
گێلی چالاک مەترسیەکی ڕاستەقینە !!
محمد خۆشناو
2024-01-13
مرۆڤ دەتوانێت جەنگی خەراپە بکات ، بەڵام ناتوانێت جەنگی گەمژەیی بکات .
هێنری میللەر
حەفت جۆرە گێل هەن ، ترسناکترینیان گێلی چالاکە « غبي النشيط » کە لە هەرێمی کوردستان زۆرن و بەرپرسیارێتی گەورەشیان لەناو دەسەڵات و دامودەزگاکانی حکومەت و حزبەکان و خانەوادەکان هەیە ، دەستەواژەی گێلی چالاک بۆ یەکەمین جار لەلایەن فەرماندەی بەتوانای سەبازی بەریتانی « بیرنارد مۆنتگمری» لەجەنگی دووەمی جیهان بەکارهات ، کاتێک لێیان پرسی چۆن وەسفی سەربازەکانت دەکەیت ؟ لە وەڵامدا گووتی : ( چوار جۆر سەربازم هەیە : زیرەکی تەمبەڵ و زیرەکی چالاک ، گێلی تەوەزەل و گێلی چالاک و ، بەقەد ئەوەی کە تەمەنای زیادبوونی ژمارەی زیرەکە چالاکەکان دەکەم ، بەقەد ئەوەندەش لە گێلی چالاک دەترسم ) .
من پار ساڵ ووتارێکم لەسەر ئەو حەشاماتە خەتەرناکە نووسی کە هۆکارن لە دەرکردنی بڕیاری هەڵە و چەوت ، سەدان ووتاری تریشیان لەسەر بنووسرێ هەر کەمە ، چونکە زۆر ترسناکن لەسەر ئایندەی کوردستان ، ئەمانە وەکو کۆرۆنان لەگەڵ گۆرینی بارودۆخ ئەوانیش خۆیان دەگۆڕن ، زۆربەی گێلی چالاک خاوەن بڕوانامەن ، هەندیکیان دکتۆرا و ماجستێر-یان هەیە لەناو دەزگاکانی ڕاگەیاندن قسە دەکەن و شیکردنەوەیان هەیە و ، بەشدارن لەهەندێک ئەو بڕیارە هەڵانەی کە دەردەکرێن چونکە حساب بۆ ڕەهەندەکانی ناکات ، گێلی چالاک هەمیشە زمانی مۆنۆلۆج بەکاردەهێنێت و شێوازی دایەلۆگ بەهایەکی ئەوتۆی نیە ، ئەوەندە متمانەی بەخۆی هەیە دەگاتە ڕادەی ئەوەی زۆر قورس دەبێت موخاتەبەی بکەیت و ڕێنمایی بکەیت و ، بەهەموولایەکدا دەجولێت و لەبیرکردنەوە و پێشکەشکردنی پێشنیار ڕاناوەستيت و ، واخۆی دەردەخات کە توانایەکی وا گەورەی هەیە بۆ هەڵسان بەکارێک کە کەسی تر ئەوەی نەکردووە و ، زۆر لەخۆبایی و خۆبەزلزانە ، خۆی کەشخە دەکات و چاکەت و پانتۆڕی شیک و گرانبەها لەبەردەکات و ، قژی بەجوانترین شێوە دادەهێنێت ، هەموو خەمی گێلی چالاک ڕازیکردنی بەرپرسەکەیەتی و هاوڵاتی بەهایەکی ئەوتۆی نیە و گوێی لە ڕەئی شەقام نیە ترنها هی خۆی نەبێت ! بەداخەوەش گوێیان لێدەگیرێت و قسەکانیان بەهەند وەردەگیرێت !! تەنگوچەلەمەی گێلی چالاک ئەوەیە کە لەوبڕوایەدایە کە «ئەو» باشترین پسپۆر و کارمەندە و لەهەمووان زیاتر هەوڵ دەدات.
مەترسی ئەو جۆرە حەشاماتە بەدفەڕە لە داعش و قاعیدە و حزبە فاشی و دەوڵەتە تۆتالیتاریەکان زیاترە ، تۆ دەتوانی هەریەک لەمانە بە ئامرازی خۆیان لەناویان ببەیت و مۆلگەکانی داعش و رێکخراوە تیرۆرستیەکانی تر خاپوور بکەیت ، بەڵام گێلی چالاک و دوڕووەکان لە دەوری بەرپرسانن لە کون و قوژبنەکانی ترن و خۆیان مەڵاس داوە و کاریگەریشیان لەسەر بەرپرسانی دەسەڵات و حزبەکان هەیە ، گێلی چالاک کە دەکەوێت کاولکاری بۆ دەوروبەرەکەی دروستدەکات بەڵام سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی ، ئەمانە کوولەی ڕەشی بە بیابانکردنی هەرێمی کوردستانن و سوتەمەنی هەڵگیرسێنەری پەرتەوازەیی و قوڵکردنەوەی ناحەزی و ڕکلێبوونەوەن و نەهامەتین بۆ گەل و نیشتیمان .
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدڕاڵی قەدەغەكردنی فرەژنی هەڵدەوەشێنێتەوەــ بردنەوەی داواکە جەژنی پیاوی دوو ژنەیە
ئەبوبەکر کاروانی سەبارەت بە قەدەخەکردنی نیقاب لە زانکۆی زاخۆ قسەدەکات
مەسروور بارزانی داوایەكی نێردە دیپلۆماتیەكان رەتدەكاتەوە بۆچی مەسروور بارزانی ئامادە نییە ئەم كارە بكات ؟
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران سورن لەسەر ڕەتکردنەوەی هەژماری من
وتەبێژی پۆلیس لەسەر دەستگیر کردنی شێرزاد حەسەن ناسراو بە مامە ڤاندام قسە بۆ دیپلۆماتیك دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine