کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
وتار
مردنی زمان
مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا
2024-01-29
زمان هاوشێوه‌ی مرۆڤ و گیانله‌به‌رانی تر، ده‌كرێت به قۆناغی جیاوازی ژیاندا تێپه‌ڕببێت، واته هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤێك، یان هه‌ر گیانله‌به‌رێكی تر قۆناغه‌كانی ژیانی بۆ (له‌دایكبوون و گه‌شه‌كردن و پیربوون و له كۆتاییشدا مردن) پۆلێنكراوه، به هه‌مانشێوه زمانه‌كانیش له‌م ڕووه‌وه قۆناغی (له‌دایكبوون و گه‌شه‌كردن و پیربوون و مردن)یان هه‌یه، بۆیه ده‌كرێت مردنی زمانێك وه‌ك هه‌ر مرۆڤ، یا گیانله‌به‌رێكی تر، به شێواز و هۆكاری جیاواز بێت، له‌وانه مردنێكی سروشتیی پاش ته‌واوكردنی قۆناغ و سوڕی ژیانی ئه‌و گیانله‌به‌ره یان ئه‌و مرۆڤه، یاخود مردنێكی ناسروشتیی به‌هۆكاری نه‌خۆشیی، یان هه‌ر ڕووداوێكی سروشتیی یاخود مرۆییه‌وه بێت.
كه‌واته مردنی زمان؛ بریتییه له چیتر به‌كارنه‌هێنانی زمانێك، به‌هۆی مردنی كۆتا ئاخێوه‌ری ئه‌و زمانه‌وه، یاخود وازلێهێنان و ده‌ستبه‌رداربوونی قسه‌كه‌رانی زمانێكی دیاریكراو، به هۆكارێكی ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وانی له‌وانه‌ش (ئابووری، ڕامیاری، سه‌ربازی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ...هتد)، كه له‌م باره‌یاندا مردنه‌كه به‌هۆی زمانگۆڕینهوه ده‌بێت، له‌لایه‌ن ئاخێوه‌رانییه‌وه، جا به هه‌ریه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێیاندا.
بۆیه مردنی زمانه‌كان په‌یوه‌ستن به چیتر به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و زمانه‌وه، وه‌ك كه‌ناڵ و ئامرازێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییكردن له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵێكی زمانییدا، واته تا ئاخێوهرگهلێك هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع، كه زمانه‌كه له بوار و كایه‌ی جیاوازی ژیاندا به‌كاربهێنن، به تایبه‌ت له مه‌یدانی قسه‌كردندا، ئه‌وا ئه‌و زمانه هێشتا نه‌مردووه و زیندووه.
مردنی زمانیش ده‌كرێت به شێواز و وه‌سیله‌ی جیاواز بێت، كه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م وتاره‌دا، به كورتیی و پوختیی له چه‌ند خاڵێكدا بیانخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م/ مردنی سروشتی: ئه‌م جۆره مردنه‌ی زمان، په‌یوه‌سته به نه‌مان و مردنی كۆتا ئاخێوه‌ری زمانه‌كه‌وه به هه‌ر هۆكارێك بێت، چونكه ئه‌وه شتێكی ڕوون و به‌ڵگه‌نه‌ویسته زمانێك تا ئه‌و شوێنه زیندووه و به‌كارده‌هێنرێت، كه ئاخێوهرانێكی هه‌بێت له ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی ڕۆژانه‌یاندا و له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی و پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزیاندا به‌كاریبهێنن. هاوكات ده‌شكرێت هه‌ر له‌م جۆره‌ی مردنی زماندا، زمانه دایكه‌كه بمرێت، به‌ڵام وه‌چه و نه‌وه‌كانی؛ سه‌ره‌تا بۆ زار و شێوه‌زار و دواتر بۆ زمانی جیاواز دابه‌شببن و نه‌وه‌كانی ئه‌و زمانه شوێنی بگرنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن داپیر و باپیره و دایكوباوكی مرۆڤه‌كان ده‌مرن، به‌ڵام له‌دوای خۆیان كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانیان ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامیه‌ت به قۆناغی ژیان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك چۆن زمانی لاتینی ده‌مرێت، به‌ڵام زمانی یۆنانی به‌رده‌وامییه‌تی پێده‌دات، یاخود زمانی سانسكریتی ده‌مرێت به‌ڵام زمانه هیندییه‌كان به‌رده‌وامییه‌تی پێده‌ده‌ن.
دووه‌م/ مردنی ناسروشتی: ئه‌م جۆره مردنه‌یان مردنێكی نائاساییه و زیاتر ده‌چێته قاڵبی زمانكوژیی (لینگواساید)ی زمانه‌وه، كه زمانه‌كان به شێواز و ڕێگه‌ی جیاواز، یان به پاساوی جیاوازی (ئابوری، سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ...هتد) ده‌كوژرێن و له‌ناوده‌برێن، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئه‌مجۆره‌یان كه‌مێك به وردیی بنووسین؛ له مردنی ناسروشتیدا زمانه‌كان له ئه‌نجامی پیاده‌كردنی كۆمه‌ڵێك ڕێكار و هه‌ڵگرتنی چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه هه‌وڵده‌درێت زمانێك هه‌نگاو به هه‌نگاو مه‌ودای كاركردنی كه‌مبكرێته‌وه و بنكۆڵبكرێت و پێگه‌كه‌ی بهێنرێتهخوارهوه و له بڕست و تواناكه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، تا به‌ره‌و پیربوون و پاشان تونێلی مردن ئاڕاسته بكرێت، له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی مردنی ناسروشتی زمانه‌كان بریتین له:
أ- هۆكاری ڕامیاریی: ئه‌م هۆكاره زیاتر په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندیداره به‌و وڵاته نادیموكراسییانهی كه به‌ناوی پاراستنی ئاساییشی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه و زمانی سه‌رده‌سته‌وه، ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی دانانی چه‌ندین پیلانی ئه‌منیی و یاسایی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه، زمانی نه‌ته‌وه و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له‌قاڵب بده‌ن و سنوری به‌كارهێنان و گه‌شه‌كردنی بهرتهسكبكهنهوه، ئه‌ویش به به‌كارنه‌هێنانی زمانه‌كه له په‌روه‌رده و كارگێڕیی و ته‌نانه‌ت جاری وایه بۆ ئاستی ڕێگرییكردن له قسه‌كردنی ئاخێوه‌رانی زمانه‌كه له شوێنه فه‌رمییه‌كان به زمانه‌كه‌ی خۆیان داده‌به‌زێت. وه‌ك سیاسه‌تی ڕه‌زا شای ئێران له ساڵانی 1925 بۆ 1941 به‌رانبه‌ر زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، ئازه‌ری، به‌لوچی، ...هتد)، یان سیاسه‌تی توانه‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی له توركیا له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تا نه‌وه‌ده‌كانی هه‌مان سه‌ده. بۆیه ئه‌مجۆره له ڕێگرییلێكردن و سیاسه‌تی ئهسمیلاسیۆنی زمانیی، ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایدی كلتورییه‌وه، كه زمانیش یه‌كێكه له دیارده كلتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی بونیادی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه زمانییه جیاوازه‌كان، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه له دونیای زمانه‌وانییدا پیاده‌كردنی ئه‌مجۆره سیاسه‌ته‌ی وڵاته نادیموكراسییه‌كان به‌رانبه‌ر به زمان به جینۆسایدی زمان/زمانكوژیی ناوبراوه.
ب- هۆكاری ئابوری: زۆرجار ئاخێوه‌رانی زمانێكی دیاریكراو، به فاكته‌ری ئابووری و له‌م ڕووه‌وه دایك‌وباوك و خێزانه‌كان له پێناوی دابینكردنی دواڕۆژ و ئایینده‌یه‌كی ئابوریی باش بۆ منداڵ و نه‌وه‌كانیان، پشت له زمانی خۆیان و ڕوو له زمانی بیانی و باڵاده‌ست، ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان به‌و زمانانه بخوێنن و باربێن، كه خاوه‌نی پێگه و هه‌ژمونێكی ئابوری به‌هێزن و له دونیای سه‌رمایه‌داری و بازاڕگه‌ریدا زامنی ده‌ستكه‌وتنی كار و بژێویین بۆ خاوه‌نه‌كانیان، واته له‌م ڕووه‌وه ده‌شێت هه‌ندێك له ئاخێوه‌ران له‌سه‌ر حیسابی زمانی دایك و زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به پاساوی دابینكردنی ژیانێكی باشتر له‌ڕووی ئابورییه‌وه ڕوو له زمانی خۆیان وه‌ربگێڕن و به‌ره‌و زمانێكی هه‌ژمونداری باڵاده‌ستی ئابوری هه‌نگاوبنێن. بۆ نموونه وه‌ك ئه‌و پاساوانه‌ی كه به ناوی ئابووری و زمانی زانسته‌وه بۆ زمانێكی وه‌ك ئینگلیزی ده‌كرێت، له خوێندنگه تایبه‌ت و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه له‌م جۆره خوێندنگه‌یانه‌دا، (زۆرینه‌یان نه‌ك هه‌موویان) تیایاندا زمانی كوردیی، زمانێكی په‌راوێزییه و ته‌واو بێبه‌ها كراوه و له‌م ڕووه‌وه پێگه‌یه‌كی لاوازی هه‌یه.
پ- كۆچكردن: مرۆڤه‌كان به درێژایی مێژوو، به هۆكاری سروشتیی (بومه‌له‌رزه، باوبۆران و تۆفان – تسۆنامی، بێ‌بارانی و وشكه‌ساڵی، ...هتد)، یان ناسروشتی (جه‌نگ و نائارامیی، داگیركاریی، ڕامیاریی، ئایینی، ...هتد)، یاخود هۆكاری خوێندن و گه‌ڕان به‌دوای جۆرێكی تر له ژیان و تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونكردنی شته نوێیه‌كان، كۆچیان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر كردووه، واته له كۆمه‌ڵگه‌ی زمانی خۆیه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمانی زمانی ئه‌وی تر، بۆیه زۆرجار كۆمه‌ڵگه و زمانی كۆچبۆكركردوو، باڵاتر بووه و ورده ورده كه‌سی كۆچكردوو چووه‌ته ژێر كاریگه‌ری زمان و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه نوێیه‌كه‌وه و به‌م هۆیه‌شه‌وه زمانه‌كه‌ی خۆی له‌بیركردووه، یاخود له سنور و جوغزێكی به‌رته‌سكی ماڵه‌وه‌دا به‌كاریهێناوه، كه ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره مرۆڤانه له وڵات و كۆمه‌ڵگه و زمانی دووه‌مدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بمێنێته‌وه، ئه‌وا پاش چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك، ورده ورده زمانه دایكییهكه ته‌واو كزده‌بێت، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ناویش نه‌چێت، سه‌رئه‌نجامیش مردنی زمانه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ نموونه وه‌ك بارودۆخی مناڵانی (ڕه‌وه‌ند/دیاسپۆرا)ی كوردیی له‌و وڵاتانی ڕۆژئاوا.
ت- ژه‌هراویبوونی زمان: یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی مردنی زمان، ژه‌هراویبوونی زمانه به وشه و ده‌سته‌واژه و هه‌ندێك له یاسا ده‌نگیی و سینتاكسییهكانی زمانێكی تره‌وه، كه ئه‌م ژههراویبونهش به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ به تایبه‌ت له ڕێگه‌ی هاتنی به‌شێك له ده‌ستور و یاسا فۆنۆلۆژییهكانی زمانێكی تره‌وه ده‌بێت، كه ئه‌م جۆره‌یان خراپترین جۆری ژه‌هراویبوونی زمانییه به زمانێكی تر، چونكه یاسا و ده‌ستووره زمانییه‌كانی زمانی یه‌كه‌م ته‌واو تێكده‌دات و ده‌یشێوێنێت، ڕێگه‌یه‌كی تری ژه‌هراویبوونی زمان له ڕێگه‌ی هاتن و وه‌رگرتنی وشه و زاراوه‌ی زمانێكی تره‌وه‌یه بۆ ناو زمانه ڕه‌سه‌نه‌كه به تایبه‌ت ئه‌و وشه و زاراوه و كه‌ره‌سته زمانییانه‌ی كه له پێویستییه‌وه نه‌هاتوون، یاخود له هاتن و وه‌رگرتنیاندا ڕه‌چاوی یاساكانی ڕێنووس و گۆكردنی زمانی بۆوهرگیراو نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایات، كه ته‌واو ده‌رگا داخراو بێت و زمانێك نه‌توانێت سوود له زمانێكی تر له‌ڕووی وشه و زاراوه‌وه وه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه زمانی زیندوو ئه‌و زمانه‌یه، كه بتوانێت ببه‌خشێت و وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت، كه‌ی؟ بۆچی؟ كێ؟ چۆن؟ له چ بوارێكدا؟ وشه و زاراوه وه‌ربگیررێت و بێته‌ناو زمانی دووه‌مه‌وه و له ئه‌نجامیشدا گرنگه وشه وه‌رگیراوه‌كه كه‌لێنێك له بۆشایی و كه‌موكوڕییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی زمانه وه‌رگره‌كه پڕبكاته‌وه و له پێویستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و خرابێته ژێر باری یاسا ڕێنووسیی و فۆنهتیكییهكانی (گۆكردنهكانی) زمانه بۆوهرگیراوهكهوه.
پاش خستنه‌ڕووی چه‌مكی (مردنی زمان) و هۆكاره گرنگه‌كانی مردنی زمان، ده‌كرێت، پرسیاری ئه‌وه بوروژێنین، كه ئایا بارودۆخی ئێستای زمانی كوردیی له كوێی ئه‌م قسانهدایه؟ ئایا زمانه‌كه‌مان ترسی مردنی له‌سه‌ره؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و هاوشێوه‌كانی ده‌كرێت به‌كورتیی بۆچوونی خۆمان چڕبكه‌ینه‌وه و بیخه‌ینه‌ڕوو، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك پێشتر خستمانه‌ڕوو، به پله‌ی یه‌كه‌م مردنی زمانه‌كان په‌یوه‌ستن به مردن و كۆتاییهاتنی دوا ئاخێوه‌ری ئه‌و زمانه‌وه، له‌م ڕووه‌وه زمانی كوردی، كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاخێوه‌ره و جگه له زمانی قسه‌كردن له زمانی نووسینیشدا به‌كارده‌هێنرێت و له‌م ڕووه‌وه له چه‌ندین بواری جیاوازدا دهكاردهكرێت، بۆیه مردنی زمانی كوردیی زۆر نزیك نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناكرێت، ته‌نها دڵمان به زۆری ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی خۆش بێت و ئیتر له هه‌وڵی پاراستنی زمانه‌كه‌ماندا نه‌بین و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سیاسه‌ت و پلانێكی تۆكمه‌ی زانستی‌یان نه‌بێت بۆ ڕاژه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردن و بژاركردن و به‌كاربردنی زمانه‌كه له بوار و مه‌ودای جیاوازدا، چونكه له‌م قۆناغی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی و جیهانگیریی و ههژمونداریی زمان و كه‌لتور و ئابورییه باڵاكانی جیهاندا، ئه‌گه‌ر زمانه‌كه‌مان وه‌ڵامگۆ و پڕكه‌ره‌وه و دابینكه‌ری پێداویستییه وشه‌یی و بیرییهكانی به‌كاربه‌ره‌كانی له‌ڕووی (زانستیی و ڕۆشنبیریی و ...هتد)ه‌وه، نه‌بێت، ئه‌وا به ناچاری ئاخێوهرهكانی په‌نا بۆ زمانی تر ده‌به‌ن، كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش نرا، بێگومان سه‌ره‌تاكانی بنكۆڵكردن و لاوازبوونی زمانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. له‌م ڕووه‌وه زمانه‌وانێكی وه‌ك (كریستاڵ) له باره‌ی مه‌رگی زمانه‌كانه‌وه ده‌ڵێت: (مردنی زمان هۆكارێكی له‌ناكاوی وه‌ك تسۆنامی نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به خۆشنه‌ویستن و ده‌ستبه‌رداربوونی ئاخێوه‌رانی به پله‌ی یه‌كه‌م، پاشان پشتگوێخستن و نه‌بوونی سیاسه‌ت و پلانی زمانیی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌وه ئه‌ویش به دابیننه‌كردنی بودچهی پێویست بۆ خزمه‌تكردن و په‌ره‌پێدانی زمانه‌كه به پله‌ی دووه‌م و نه‌بوونی چاودێریی و لێپرسیینه‌وه، له‌لایه‌ن داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌وه به پله‌ی سێیه‌م).
كه‌واته له كۆتاییدا ده‌ڵێین، مه‌رج نییه مردنی زمان هاوشێوه‌ی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕی وه‌ك جه‌ڵته، كه تووشی مرۆڤێك ده‌بێت و له‌وه‌یه ڕاسته‌خۆ ببه‌هۆی مردنی مرۆڤه‌كه، مردنی زمانیش ئاوها بێت، به‌ڵكو مردنی زمان به شێوه‌یه‌كی تهردیجی و هه‌نگاو به‌هه‌نگاوه، كه سه‌ره‌تا زمانه‌كه به هۆكار و ڕێگه و شێوازی جیاواز، له‌لایه‌ن ئاخێوه‌رانی زمانه‌كه خۆیانه‌وه بێت، یاخود به پیلان و سیاسه‌تێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی وڵاتێك بێت، بۆئه‌وه‌ی زمانه‌كه سه‌ره‌تا بنكۆڵكبكات و پاشان لاوازی بكات و دواتر هه‌وڵی دابه‌زاندنی توانست و ئاسته‌كه‌ی بدات و له شكۆ و به‌هاكه‌ی كه‌مبكاته‌وه، كه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش نرا، ئه‌وا گاڤ به گاڤ زمانه‌كه به‌ره‌و په‌راوێزیی و بێ شكۆیی و كه‌مبه‌هایی ده‌ڕوات و پاشان به‌ره‌و مردن هه‌نگاوده‌نێت و ده‌مرێت، كه ده‌توانین بڵێین ئه‌م جۆره مردنه هاوشێوه‌ی مرۆڤێكه، كه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و درمی هه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی ته‌دریجی له ماوه‌یه‌كی درێژدا ببێته هۆی مردنی خاوه‌نه‌كه‌ی، بۆیه هه‌نگاوه‌كانی (بنكۆڵكردن و ڕێگریلێكردن و كهمبههاكردن و به‌كارنه‌هێنانی زمان له بوار و مه‌ودا جیاوازه‌كان و له كۆتاییشدا خۆشنه‌ویستن و نه‌بوونی سیاسه‌ت و پلانی زمانی و چاودێرینهكردن و نه‌پاراستنی زمان)، هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك بوونی خۆره و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به جه‌سته و باڵای زمانه‌كه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه و تهشهنهدهكهن و ده‌بنه‌هۆی نه‌خۆشخستن و ئیفلیجكردن و له‌كۆتاییشدا له‌ناوبردن و مردنی زمانه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
نووسینی: پ.ی.د. مسته‌فا ڕه‌زا مسته‌فا
مامۆستای زانكۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا مو‌سا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدڕاڵی قەدەغەكردنی فرەژنی هەڵدەوەشێنێتەوەــ بردنەوەی داواکە جەژنی پیاوی دوو ژنەیە
ئەبوبەکر کاروانی سەبارەت بە قەدەخەکردنی نیقاب لە زانکۆی زاخۆ قسەدەکات
مەسروور بارزانی داوایەكی نێردە دیپلۆماتیەكان رەتدەكاتەوە بۆچی مەسروور بارزانی ئامادە نییە ئەم كارە بكات ؟
سەدام، قۆناغەکانی ملهوڕی
بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران سورن لەسەر ڕەتکردنەوەی هەژماری من
وتەبێژی پۆلیس لەسەر دەستگیر کردنی شێرزاد حەسەن ناسراو بە مامە ڤاندام قسە بۆ دیپلۆماتیك دەكات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 Diplomatic Magazine